ئابوری جیهان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدایە ، نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس ( WTI) کەمترین ئاستی تۆمارکرد دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٩٤% بەهاکەی لەدەست داو دابەزی بۆ ١ $ لە ١٧.٨$ وە . ئەمە یەکەم جارە لە مێژوودا بارودۆخێكی وا درووست بێت کە لە یەك ڕۆژدا نرخی نەوت زیاتر لە ٩٤٪ نرخەکەی لە دەست بدات و نزیك بێتەوە لە سفر. بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩و داخستنی زۆرێك لەئاسمانی وڵاتان و مانەوەی هاوڵاتیان لەماڵەوە و بەکارنەهێنانی هۆکانی گواستنەوە خواست لەسەر نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، بۆ نمونە لە مانگی ئازاردا لەبەریتانیا خواست لەسەر بەنزین و دیزڵ ٧١% و ٧٣% دابەزیوە .
لەگەڵ رێکەوتنی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیك ودەرەوەی ئەو هاوپەیمانیەش بە کەمکردنەوەی بەرهەم بەئاستێکی پێوانەیی تا ڕێژەی لە ٢٠% بەرهەمی جیهان، بەڵام ئەمەش هیچ هاوکار نەوبوو لە کەمکردنەوەی نەزیفی دابەزینی نرخ و لەهەمانکاتدا تائێستاش دوای ئەوەی ئاگربەست و ڕێکەوتن راگەیەنرا لە نێوان سعودیەو رۆسیادا بەڵام بەهامان تەوژم کێبەرکێی کۆنترۆڵکردنی بازاریان بەردەوامە .
روسیاش داشکاندنی نوێی بۆ کڕیارەکانی لە ئاسیا پێشکەش کرد وە ئەوەی هاوکاری روسیایە ئەو تۆری هێڵی بۆری یە کە روسیا بە کڕیارەکانیەوە دەبەستێتەوە چ لە ئاسیا یان ئەوروپا پێویستی بەکرێ گرتنی کەشتی نییە بۆ گواستنەوەی و کرێی زیاتری ناچێتە سەر بە پێچەوانەی سعودیە. هەریەك لە عێراق و کوەیت و ئیماراتیش داشکاندنیان کردووە لەپێناو دۆزینەوەی کڕیارو ڕاکێشانی سەرنجیان بەلای نزمی نرخی نەوتەکەیان. وەزارەتی نەوتی عێراق کێشەی دۆزینەوەی کڕیاری لەمانگی رابوردووەوە دەستی پێکردووە بەپێی لێدوانەکانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوەت.
بارودۆخەکەزۆر لەوە گەورەترە کە بەکەمکردنەوەی بەرهەم چارەسەربکرێت. نرخی نەوتی تەکساس و زۆر شوێنی تریش نیوەی تێچووەکەی نییە ئێستا وە مانەوەشی لە کۆگاکاندا جارێکی تر تێچوی زیاد دەکات.
ئەم بارودۆخە بارودۆخێکی نائاساییە وەبە پێی ئەوە دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت لە بەرپرسیارێتی وڵاتان بەرانبەر بە کۆمپانیاکان . تاوەکو بتوانن پەنا بۆ وەستانی بەرهەم بەرن لە زۆرێک لەکێڵگەکان تاوەکو خستنەڕوو خۆبەخشانە کەم بکرێتەوە تاوەکو بەناچاری و دوای مایە پوچ بوون.ئاسۆی ئایندەی نرخی نەوت ڕوون نییە، پەیوەستە بەوەی چەندە خێرا کاریگەرییەکانی کۆرۆنا دەڕەوێتەوە و ژیان دەگەڕێتەوە بۆ بازرگانی نێوان وڵاتان .
ئەوەی هەتا ئێستا روون نیە ئەوەیە نرخی نەوت هەتا چەندی تر دادەبەزیت؟ هەتا کەی ئەم دابەزینە بەردەوام دەبێت؟ بێگومان نرخ بەرزبوونەوە ئەبینێتەوە بە خۆیەوە، بەڵام تا مەودای چەن ئەوە نادیارە.