رێکخراوی ئۆپیک وهاوپەیمانەکانی بەسەرکردایەتی روسیا رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٤/١٢ رایانگەیاند کە رێکەوتن لە سەر کەمکردنەوەیەکی بێوێنەی بەرهەم بۆ پشتگیری نرخی نەوت، رێکەوتنەکەش لەنێوان وڵاتە نەوتیەکاندایە بەئەمەریکاشەوە، لەم کاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لەجیهاند تاوەکو لەکاریگەریەکانی کەم بکەنەوە.
بەهۆی ئەورێکارانەی گیراوەتەبەر بۆ رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە خواست لەسەر وزە کەم بووەتەوە و وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت زەبری گەورە بەر بوجە و داهاتیان دەکەوێت ، هەروەها زیانی مەزنیش بەر بەرهەمی نەوتی بەردینی ئەمریکاش دەکەوێت بەهۆی نزمی نرخی نەوتەوە چونکە تێچوی زیاترە.
هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس رایانگەیاند کە رەزامەند بوون لەسەر کەم کردنەوەی بەرهەم بەڕێژەی ٩ ملیۆن ٧٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەدەکاتە بڕی ١٠% هەموو بەرهەمی جیهان. ئەم کەمکردنەوەیە بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیرانە. ئەم ڕێکەوتنە دوای چوار ڕۆژ وتووێژ بوو لەنێوان ئۆپیک پلەس و وڵاتانی ج٢٠ و پاش ئەوفشارانە بوو کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەخرایە سەریان.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا سوپاسی هەریەک لە ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیاو شاسەلمانی شای سعودیەی کرد.
ئەم کەمکردنەوەی بەرهەمە گەورەترینە تائێستا و چوار چار لە کەمکردنەوەی پێوانەیی ساڵی ٢٠٠٨ زیاترە.
کەمکردنەوەی بەرهەم لە داوی مانگی حوزەیران بەرێژەیەک کەم دەکات لەهەمان کاتدا کەمکردنەوە کە تا ئایاری ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت.
ئۆپیک دەڵێت چاوەڕێ دەکات ئاستی کەم کردنەوەی بەرهەم بگاتە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژدا واتە ٢٠% کۆی بەرهەمی جیهان .
هەروەها سەرچاوەکەی رۆیتەرز دەڵێت وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەنەدا و نەرویج کە لەدەرەوەی رێکەوتنەکەی ئۆپیک پلەسن بەرێژەی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەشدار دەبن لەکەمکردنەوەی بەرهەم.هەروەها وڵاتانی کەنداوی ئەندام لەئۆپیک لەورێژەیەی بۆیان دانراوە چاوەڕێ دەکرێت زیاتر کەم بکەنەوە.
هەروەها چاوەڕێ دەکرێت ئازانسی وزەی نێودەوڵەتی رۆژی دووشەممە رایبگەیەنێت کە وڵاتانی ئەندامیان پشکی زیاتر بکرن تا ئاستی ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.
بەڵام ئەوەی جێی تێ بینییە لەگەڵ ئەم هەواڵانەشدا هێشتانرخی نەوتی برێنت لە ٣١$ دایەو نەوتی ڕۆژئاوای تەکساسیش بە ٢٢$ مامەڵەی پێوە دەکرێت .
سەرچاوە
ڕۆیتەرز