داهاتی هەرێم بۆ مانگی ١٠ی ٢٠١٩ بە پێ لێکدانەوەی روونبیین
یادگار سدیق گەڵاڵی
بەپێی ئەو شیکارییەی کردومانە بۆ داهاتی هەرێم لە سەر بنەمای شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا یانەی نەوت بەرهەم دەهێنن لە هەرێم، گەشتوینەتە ئەو دەرەنجامەی کە لەمانگی ١٠ی ٢٠١٩ دا هەرێم زیاد لە ١٤ ملیۆن و ١٠٥ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە وە نەوتەکەشی بە ٤٩٫٥٦$ فرۆشتووە وەکۆی فرۆشی نەوتەکە دەکاتە ٦٩٩ ملیۆن و ٤ هەزار و ٩١٦ دۆلار. وە لە و بڕەش ٣٩٤$ ملیۆن و١٤٩ هەزار و ٤٨٧ دۆلاری بۆ ماوەتەوە پاش دەرکردنی شایستەی کۆمپانیاکان .
هەروەها بڕی ١٥٠ $ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٦٦٩ دۆلاری داوە بە شایستەی کۆمپانیا لە پێنج کێڵگە کە سەرجەم بەرهەمی ئەو پێنج کێڵگەیە دەکاتە ٢٢٤٫٥٠٠ بەرمیل نەوت کە یەکسانە بە ٤٨٫٣٤٪ هەموو بەرهەمی هەرێم . کەواتە لەسەر ئەم بنەمایە ١٠٠٪ شایستەی کۆمپانیاکان دەکاتە ٣.٤ ملیۆن و ٨٥٥ هەزار و ٤٢٩ دۆلار . کۆی شایستەی کۆمپانیاکان دەکاتە بڕی ٤٣.٦١٪ هەموو داهاتی هەرێم وە هەرێم بڕی ٥٦.٣٩٪ بۆ دەمێنێتەوە.
ئەگەر بەرهەمی نەوت ٤٥٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بێت.
ژمارەکان لە یەک کاتدا دەگۆڕێت ئەویش ئەگەر بەرهەمی هەرێم لەوە زیاتر بێت ئەگینا زۆر زۆر نزیکە لە داهاتی نەوتی حەقیقی هەرێم .
بۆ دیاریکردنی ئاستی بەرهەمی ڕۆژانە لێدوانی سەرۆکی حکومەتم کردووە بە بنەما.
تێبینی :
لەکێڵگەی تاوکی حکومەتی هەرێم لە ٢٠١٧/٨/٢٤ دا دوای ئەوەی پارەیەکی زۆری هەریەک لە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ قەرزدار دەبێت، لەگەڵیان ڕێک دەکەێت لەسەر چەند خاڵێک کە هەرێم واز لە پشکی ٢٠٪ قازانجی کۆمپانیای کیپکۆ دەهێنێت لەماوەی گرێبەستەکەدا هەروەها بۆ ماوەی پێنج ساڵ بڕی ٧.٥٪ کۆی بەرهەمی کێڵگەکە دەدات بەو دوکۆمپانیایە، هەروەها هەر ئەوکاتەش کۆمپانیاکان بەخشران لەوەی ١٥٠ ملیۆن دۆلار خەرج بکەن بۆ پرۆژەی پاڵفتەی ئاو کە وەکو ئیلتزامی گرێبەستەکە لەسەریان بوو. لەگەڵ ئەوەشدا لە بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکان بەخشراون لەماوەی گرێبەستەکەدا.
لێرەدا ئەوپرسیارە دروست دەبێت ئایا هەرێم چەند قەرزاری ئەو دوکۆمپانیا بووە وا ئەو هەموو تەنازولەی کردووە؟ تەنها لەمانگی ١٠ ی پاردا وە تەنها لەبری ئەو ٧.٥٪ هەرێم بڕی ١٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلاری داوە بەو دوو کۆمپانیایە!!.
لەم شیکارییەی کردومانە ئەوپارەیەش وەکو شایستەی کۆمپانیاکان حسابمان بۆ کردووە ( هەرواشە).پشکی کۆمپانیای کار لەسەر بنەمای ڕێژەی سەدی بەرهەمی شایستەی و کۆمپانیاکانی ترە. لە کاتی نەبونی زانیاری و داتا لە سەر کێڵگەی خورمەڵە و کۆمپانیای کار ئەم ژمارانە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسرێت تا ئەوکاتەی چ کۆمپانیا یان وەزارەت و حکومەت پێچەوانەکەی دەسەلمێنن.
سودمان لە ڕاپۆرتی کۆمپانیاکانی نەوت بینیوە.