سعودیە و ڕوسیا دەیانەوێت ئەمەریکا و وڵاتانی تری گەورەی وەبەرهێنی نەوت بهێننە نا و ڕێکەوتنەکەوە ، دەیانەوێ ڕێکبکەون بۆ کەمکردنەوەی ١٠٪ بەرهەمی جیهان کە خۆی لە ١٠ ملیۆن بەرمیل دەدات.
بەڵام ئەمەریکا تائێستا ملی نەداوە بۆ بەشداری لەکەمکردنەوەدا .
لە لایەکی ترەوە نەرویج کە لەساڵی ٢٠٠٢ وە وە بەشداری هیچ کەمکردنەوەیەکی نەکردووە ئاماژەی نارد کە ئەگەر وڵاتانی تر بەرهەم کەم بکەنەوە ئەمیش بەشداردەبێت لەکەم کردنەوەی بەرهەم هەروەها کەنەداش بەهەمان شێوە.
وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت دەرک بەوە دەکەن ئەگەر نەگەن بەڕێکەوتنێکی دبلۆماسی ناچاردەبن بەرهەمیان بوەستێنن.لەکاتێکدا خواست لەسەر نەوت ١/٣ کەمی کردووە و ئەمبارەکانیش بەرەو پڕبون دەچن.لە وشکانی و ناو دەریاشدا خەریکە جێی نەوت هەڵگرتن نامێنێت.
سعودیە ئامادە نییە ئەگەر وڵاتانی تر وە لەناویاندا ئەمەریکاش بەرهەم کەم نەکەنەوە هیچ هەنگاوێک بنێت .بەڵام دۆناڵد ترامپ دوێنێ شەممە وتی گوێ بە ئۆپیک نادەم!.
لەلایەکی ترەوە بڕیار بو ئەمڕۆ کۆمپانیای ئارامکۆ نرخی نەوتی مانگانەی ڕابگەیەنێت بۆ کڕیارەکانی بەڵام دیاریکردنی نەوتی مانگی ئایاری بۆ پێنج شەممە دواخست ، تاوەکو بەرچاوڕوونی زیاتری هەبێت و وە هەروەها کاتیشی دەداتێ بۆ وتوێژەکانی لەگەڵ ڕووسیادا بەکاری بێنێ، کە تاکە چەکە بەدەست سعودیەوە بۆ پارێزگاری لەپشکەکانی لەبازاڕدا.
هەواڵێکیش هەیە دانیشتنی ئۆپیک بەشێوەیەکی مەبدەئی خراوەتە ڕۆژی پێنج شەمەوە.
شایەنی باسە مانگی پێشو ئارامکۆ دوای ئەوەی سعودیە نەگەشتە ڕێکەوتن لەگەڵ روسیا دیاری کردنی نرخی بۆ مانگی نیسان چەند ڕۆژێک دواخست و ئەوەبوو دواتر داشکاندنێکی زۆری بۆکڕیارەکانی کرد .
چاوەڕێین بزانین ئاڕاستەی وتووێژەکان بەچ ئاڕاستەیەک دەڕوات لەم کاتی بڵاو بونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمی خواست لەسەر نەوت ئەو وڵاتانەی پشتیان تەنها بەداهاتی نەوت بەستووە لە هەمو کەس زیاتر توشی کورتهێنان دەبنەوە لە بوجەدا و زەرەرمەندی سەرەکین.
سەرچاوە:
بلومبێرگ
رویتەرز