ئەمڕۆ ١٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی راپۆرتی چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٤ بڵاو کردەوەە. لە پرزێنتەیشنێکدا کە پۆڵ ویر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گێنێڵ Paul Weir, Chief Executive of Genel پێشکەشی کرد و روونبین ئامادەی یوو وتی: “لەو کاتەوەی ئەنجامی نیوەی یەکەممان لە مانگی ئابدا ڕاگەیاند، بەردەوام بووین لە باشترکردنی جوڵەی پارە، پەرەپێدانی پێکهاتەی سەرمایە، دروستکردن و پەرەپێدانی دەرفەت بۆ بەدەستهێنانی سەروەت و سامانی نوێ کە یەدەگ زیاد دەکات و هەمەچەشنکردنی جوڵەی کاش لە ڕووی جوگرافییەوە.
وتیشی: ئێمە پابەندیەکانمان لە خەرجکردن دەپارێزین و سەرنج دەخەینە سەر قازانج لە گەیاندن و بنیاتنان لە ئەو بەرزبوونەوەیە بەرچاوەی بەها کە لە بزنسەکەدا هەیە.
هەروەها پۆل وتی “لەپێگەی باڵانسی نەختینەمان بەهێزە، پوختەی پارەی نەختینە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا 125 ملیۆن دۆلارە. هەروەها پارەی نەختینەی بەردەستمان لە داهاتی کێڵگەی تاوکێ PSC بەردەوامە لە دابینکردنی خواستی ناوخۆیی جێگیر، کە جوڵەی پارەی بەرچاو دروست دەکات کە بە تەواوی خەرجییە نەختینییەکانمان دابین دەکات لەم ماوەیەدا”.
ئەنجامە داراییەکان
داهاتی کێڵگەی تاوکی هەموو خەرجییەکانی ئەم ماوەیە دابیندەکات، لە ئەنجامدا جوڵەی پارەی ئازاد لە ساڵێکدا تا ئێستا ٢٠ ملیۆن دۆلار بوو (٢٠٢٣: جوڵەی پارە ٦٠ ملیۆن دۆلار بووە).
باڵانسی وەرزە دواکەوتووەکانی کۆمپانیاکە ١٠٧ ملیۆن دۆلارە کە قەرزە لای حکومەتی هەرێم. هەرچەندە میکانیزمی وەرگرتنەوەی ئەم باڵانسە باسکراوە، بەڵام هێشتا پلانی فەرمی دانەوەکەی دانەنراوە. پێشبینی دەکەین هەر چارەسەرێک، باڵانسی قەرزەکانی حکومەتی هەرێم بگرێتەوە، کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلار بووە. ئەم باڵانسە پەیوەندی بەو بڕە پارە نەدراوانەوە هەیە کە پەیوەندی بە ناوچەی گرێبەستی هاوبەشیکردنی بەرهەم PSCی تاوکێ و تەق تەق و سەرتا و قەرەداغەوە هەیە و پەیوەستە بە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵەوە، وەک هێزی پۆلیسی کێڵگە نەوتییەکان، پابەندبوونە داراییەکان بەپێی گرێبەستەکانی PSC، و سەرمایەی کارکردن.
چالاکی و بەرهەمهێنانی کێڵگەی تاوکێ
تێکڕای بەرهەم لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی ٨٤ هەزار و ٢١٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا لە چارەکی سێیەمدا لە کاتێکدا لە چارەکی دووەمدا ٧٩٫٧٨٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا. نرخی بەرمیلێک نەوت لە ناوخۆدا بە تێکڕای نرخی ٣٧ دۆلار فرۆشراوە لەکاتێکدا لە چارەکی دووەمدا نرخی بەرمیلێک نەوتی کێڵگەکە بە ٣٦ دۆلار فرۆشراوە.
ئاستی بەرهەمی کێڵگەی تاوکی کەمێک بەرزبووەتەوەبەراورد بە سەرتای ساڵی ٢٠٢٤ کە ئاستی بەرهەم ٨٠ هەزار و ١٢٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا وە یەتێکڕا لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ دا ٧٨ هەزار و ٥٠ بەرمیل بووەلە ڕۆژێکدا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گنێڵ رایگەیاند نرخی بەرمیلێک نەوتی کێڵگە لە چارەکی سێهەمدا کە لە بازاڕی ناوخۆدا فرۆشراوە و پێشەکی پارەی دراوە لەلایەن کڕیارەکانەوە زیادی کردووە .
نرخەکان بەم شێوە بووە:
١- لە تشرین دووەم و کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دا ئاستی بەرهەمی ڕۆژانە بەتێکڕا ٧١ هەزار بەرمیل بووە نرخی بەرمیلێک نەوت یەتێکڕا بە ٣٣ دۆلار فرۆشراوە.
٢- چارەکی یەکەمی ٢٠٢٤ تێکڕای بەرهەمی رۆژانە ٧٦ هەزار بەرمیل بووە نرخی تێکڕای بەرمیلێک نەوت ٣٢ دۆلار بووە.
٣- چارەکی دووەمی ٢٠٢٤ تێکڕای بەرهەمی رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیل بووە و نرخی تێکڕای بەرمیلێک نەوت ٣٦ دۆلار بووە.
٤- چارەکی سێهەمی ٢٠٢٤ تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە ٨٤ هەزار بەرمیل نەوت بووە و نرخی بەرمیلێک نەوت ٣٧ دۆلار بووە
پشکی کۆمپانیای گێنێڵ لە کێڵگەکە لە بەرهەمهێنان لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٤دا ٢١ هەزار و ٥٠ بەرمیلە لە ڕۆژێکدا لە کاتێکدا ١٩ هەزار و ٩٥٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤دا.
-
لە ساڵی ڕابردوودا سێ بیر هەڵکەندراون، بەڵام بەهۆی داخستنی بۆریی عێراق-تورکیا تەواونەکراون، لە ناوەڕاستی ساڵدا بەمەبەستی دابینکردنی خواستی بازرگانانی ناوخۆیی کەوتونەتە بەرهەم و، بە بڕی ٧,٨٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەشدار بوون لە زیاد بوونی بەرهەمی گشتی لەماوەی ئەم چارەکەدا.