کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە لە کێڵگەی شێخان لە پارێزگای دهۆک وەبەرهێنان دەکات. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ـەوە بەشێوەیەکی بەردەوام بەرهەم و ئاستی فرۆشی زیادی کردووە تاوەکو لەمانگی ئایاردا گەشتوووەتە ئاستی لوتکەی ئەمساڵی کە بەرزترین ئاستە لەدوای وەستانی هەناردەی نەوتەوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣دا.
لەماگی کانوونی دووەمدا تێكرای فرۆشی نەوتی کێڵگەکە بریتی بووە لە ٢٢ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە. لە مانگی شووباتدا بۆ ٣٨ هەزار و ٧٠٠ بەرزبووەتەوە بەهەمان شێوە لەمانگی ئازاردا جاریکی تر تێکڕای فرۆشی نەوتی کێڵگەکە زیاتر بەرزبوویەوە گەشتە ٤٤ هەزار و ١٠٠ بەرمیلی رۆژانە. بەڵام لەمانگی نیساندا بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە کاریگەری لەسەر بەردەستبوونی بارهەڵگرەکان کرد. تێکڕای فرۆش بۆ ٣٨ هەزار و ٩٠٠ بەرمیل دابەزی بەڵام لەگەڵ سەرەتای مانگی ئایاردا جارێکی تر فرۆشی کێڵگەکە ئاستێکی پیوانەیی تری تۆمار کرد لەم ساڵدا و تێکڕای فرۆشی رۆژانە تا بەرواری ١٠ی ئایار ٤٨ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل نەوت بووە.
تەواوەی بەرهەمی کێڵگەکە لە ناوخۆدا دەفرۆشرێت بە بازاڕی ناوخۆ. لەساڵی ٢٠٢٣ دا تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی شێخان بە ٣٠ دۆلار فرۆشراوە ، بەڵام لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بۆ ٢٥ دۆلار دابەزی . لە مانگی نیسانەوە جارێکی تر نرخی بەرمیلێک نەوتی کێڵگەکە بۆ ٢٧ دۆلار بەرزبوویەوە. کۆمپانئیای گۆڵف کیستۆن هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی خواست لە بازاڕی ناوخۆدا بۆ نەوتی کێڵگەکە دەگەڕینێتەوە.
باڵانسی پارەی نەختینەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن تا ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ گەیشتە ٩٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
کۆمپانیاکە دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی فرۆشتنی ناوخۆیی و بە لەبەرچاوگرتنی بەرنامەی سەرمایەی سنوورداری کۆمپانیاکە، کۆی توانای بەرهەمهێنان لە ئێستادا لە نێوان ٤٥,٠٠٠ – ٤٨,٠٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدایە ئەمەش بۆ باشتربوونی ئەدای بیرەکان دەگەڕێتەوە
ئاسۆی ئایندە
کۆمپانیاکە لە ساڵی 2024دا هەروەکو 2023 سەرنجی لەسەر زۆرترین فرۆشتنی ناوخۆیی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی لانیکەم تێچووی مانگانە دابین بکات لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی چالاکانە حیساباتی خەرجییەکان بەڕێوەببات. لە کاتێکدا خواستی بازاڕی ناوخۆیی گۆڕاوە و پێشبینیکردنی قورسە، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە هەوڵدەدەین بەدوای دەرفەتەکاندا بگەڕێین بۆ زیادکردنی قەبارەی فرۆشتن.
پێشبینی دەکەن کۆی خەرجییە سەرمایەییەکان CAPEX، تێچووی کارکردن OPEX ، و ڕێژەی کارکردنیG&A مانگانە لە 6ملیۆن دۆلار دا لە ساڵی 2024دا بهێڵنەوە.
پوختەی خەرجییە سەرمایەییەکان CAPEX خەمڵێنراو بۆ ساڵی 2024 بریتیبێت لە 20 ملیۆن دۆلار، لەناویدا خەرجی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی و خەرجییەکانی چاککردنەوەی بەرهەمهێنان.
کۆمپانیاکە لە ساڵی 2024 دا بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی تێچوونەکان لە هەمان کاتدا پاراستنی توانای کارکردن بۆ زیادکردنی فرۆشی ناوخۆیی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.
کۆمپانیاکە دەڵێت بەردەوامە لە کارکردنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ هاندانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێی بۆرییەوە. لەگەڵ ئەوەی دانوستانە سیاسی و بازرگانییەکانی نێوان حکومەتی عێراق “GoI” و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، یەکەم گفتوگۆی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان لەماوەی ڕابردوودا لە بەغدا ئەنجامدرا، و بەئامادەبوونی نوێنەری گۆڵف کیستۆن GKP.
کۆمپانیاکە وەکو هەموو کۆمپانیاکانی تری نەوت جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی دڵنیابوون وەرگرتنی شایستەکانیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی داهاتوو، وەرگرتنەوەی قەرزە نەدراوەکان و پاراستنی ئابووری گرێبەستەکان.
کێڵگەی شێخان دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن 80٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی 20٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا.
ئەم کێڵگەیە لە مانگی ئابی 2009دا نەوتی تیا دۆزرایەوە و لە مانگی تەموزی 2013 دا دەست بە بەرهەم هێنانی نەوت کرا تێیدا. قەرزەکانی گۆڵف کیستۆن 73 ملیۆن دۆلار و ئێم ئۆ ئێڵ 21 ملیۆن دۆلار بووە بۆ ئەو ماوەیە.
کێڵگەی شێخان 18 بیری تێدا هەڵکەنراوەو 2یەکەی چارەسەری تێدایە PF-1-2 . کێڵگەکە لەڕیی بۆرییەوەبە بەهێڵی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بەسراوەتەوە.
تا ئێستا کۆی نەوتی بەرهەم هاتوو لە کێڵگەکە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە زیاتر لە ١٢٢ ملیۆن بەرمیل دەبێت.
یەدەگی نەوتی کێڵگەکەبەم شێوەیە:
-
یەدەگی سەلمێنراو 1P reserves: 224 MMstb
-
یەدەگی ئەگەری 2P( Probable): 2P reserves: 489 MMstb