لە نامەیەکدا کە لە بەردەستی روونبینە لە ژیر ناوی “پابەندبوون بە مەرجەکانی ستانداردەکانی دەستپێشخەری شەفافیەت EITI” و بە ژمارە ١٠٩٤ لە بەرواری ٢٠٢٣/١٢/١١ وەزیری نەوت حەیان عەبدول غەنی ئاراستەی ١٦ کۆمپانیای سەر بەوەزارەتەکەی کردووە داوایان لێدەکات کە پابەندبن بە بنەما نێودەوڵەتییەکانی دەسپێشخەری شەفافییە لە پیشەسازییە دەرهاتووەکان EITI.
وەزیری نەوت لەو نووسراوەدا کە کۆپییەکی بۆ فەرمانگەی گرێبەست و مۆڵەتەکان نێردراوە بۆ هەمان مەبەست ،وە کۆپیەکیشی بۆ دەستەی شەفافییەتی سامانە سروشتییەکان نێردراوە بۆ بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی وەزیر لێی، داوا دەکات:
١- کۆمپانیاکان لە سەر پێگەی ئەلەکترۆنی خۆیان هەموو گرێبەستەکانی گەڕان و پشکنین، پەرەپێدان بەرهەمهێنان، گواستنەوە، گۆڕانکاری، هەناردەکردن، دابەشکردن و بەکارهێنانی نەوت و گاز و بەرهەمەکانی بڵاوبکەنەوە . هەروەها داوادەکات کە پێویستە گرێبەستەکان بە تەواوی مەرجەکانی و هاوپێچەکانی و هەر هەموارکردنێکی دواتر لەخۆ بگرێت و بڵاوبکرێتەوە.
فەرمانەکەی وەزارەت بڵاوکردنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزاری ستاندارد و گرێبەستە تازە واژۆکراوەکان و ئەوانی تر دەگرێتەوە، بەپێی سیاسەتی شەفافیەتی گرێبەست لە وەزارەتی نەوت کە لە ماڵپەڕی وەزارەت بڵاوکراوەتەوە.
٢- کۆپی ژمێریارییە کۆتاییەکان و بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیاکان بڵاوبکەنەوە کە باس لەوە دەکات کە ئایا ژمێریارییە کۆتاییەکان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵییەوە FBSA پەسەندکراون یان هێشتا وردبینیان تەواو بەبوو،
ئێمە لە روونبین بەدواداچوونمان کرد بۆ پێگەی ئەو کۆمپانیانە دوای زیاتر لە پێنچ مانگ لە نامەکەی وەزیر لە هیچ یەکێل لە پێگەکانی ئەنتەرنێتی کۆمپانیاکانی سەربەوەزارەتی نەوت ئەو زانیاریانەی وەزیر داوای کردووە بڵاو نەکراوەتەوە و بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
ئەو کۆمپانیاینەی کە فەرمانەکەیان ئاراستە کراوە ئەمانەن :
▪کۆمپانیای نەوتی بەسرە ▪کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت ▪کۆمپانیای نەوتی باکوور ▪کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست ▪کۆمپانیای نەوتی میسان ▪ کۆمپانیای نەوتی زیقار ▪ کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور ▪️کۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاست ▪کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور ▪ کۆمپانیای گازی باکور ▪کۆمپانیای گازی باشور ▪ کۆمپانیای گازی بەسرە ▪ کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی ▪ کۆمپانیای گەڕان و پشکنینی نەوت ▪کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ▪کۆمپانیای بۆری نەوت
دەقی نامەکە بە زمانی عەرەبی:
وزارة النفط
العدد: ١٠٩٤
التاريخ: ٢٠٢٣/١٢/١١
الی:شركة نفط البصرة ▪ شركة تسويق النفط ▪ شركة نفط الشمال ▪ شركة نفط الوسط. ▪ شركة نفط ميسان ▪ شركة نفط ذي قار ▪ شركة مصافي الشمال ▪ شركة مصافي الوسط ▪ شركة مصافي الجنوب. ▪️ شركة غاز الشمال ▪ شركة غاز الجنوب ▪ شركة غاز البصرة ▪ شركة الحفر العراقية. ▪شركة الاستکشافات النفطیة ▪ شركة توزيع المنتجات النفطية ▪ شركة خطوط ألانابيب النفط
الموضوع: متطلبات معایر مبادرة الشفافیة
السلام علیکم ورحمة اللە و برکاتە
تعزيزاً لمبدأ الشفافية في عمل الوزارة والالتزاما بالمعايير الدولیة لمبادرة الشفافیة في الصناعات الاستخراجیة ، والحاقا بالتوجیهات السابقة، نؤکد علی التزامکم بنشر بیانات الآتیة علی مواقع کم الرسمیة في شبکة الانترنیت وارسال نسخ منها الی هیئة الشفافیة في الثروات الطبیعیة واعتبار ذلک سیاق عمل ثابت ومستمر:
١- نشر العقود المتعلقة بالاستکشاف والتطوير والإنتاج والنقل و تحويل وتصدير وتوزيع واستهلاك النفط والغاز والمنتجات. علی ان یشمل النشر کافة احکام العقد وشروطه وملاحقه ومرفقاته، و تحدیثات اللاحقة علیە وان یشمل ذلک عقود الخدمة المعیاریة و العقود الجدیدة و غیرها. وذلک التزاما بسياسة “شفافية العقود في وزارة المفط” المنشور على موقع الوزارة
٢- نشر نسخ من الحسابات الختامية وشهادة التأسيس علی ان یذکر في الحسابات الختامیةعبارة توضح نکانت مستوفیة لمصادقة د ديوان الرقابة المالية الاتحادي أم انها لازالت في طور التدقیق.
شاکرین تعاونكم….مع التقیر
حيان عبد الغني السواد نائب رئيس الوزراء لشؤون الطاقة/وزير النفط رئیس مجلس امناء هیئة الشفافیة في ادارة الثروات الطبیعیة ٢٠٢٣/١٢/١١