روونبین
دواکەوتنی پارەدان بە کۆمپانیاکانی نەوت و پشێوی بیرۆکراتی وایکردووە حکومەتی هەرێم نەتوانێت بە ئامانجە گەورەکەی بگات ،کە مەبەست لێی کۆتاییهێنانە بە بەفیرۆدانی گاز وسوتاندنیەتی لە زۆرێک لە کێڵگە نەوتییەکاندا کە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی گازو پیسکردنی ژینگەش.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵی سایتی ڕاپۆرتی نەوتی عیراق(Iraqoilreport) حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نەبووە لە جێبەجێکردنی ئەوبەڵینانەی دابووی بۆ کۆتاییهێنان بە سووتاندنی گازی هاوتا لە چەند کێڵگەیەکی نەوتدا لەو ماوەیەی کەدیاری کردبوو،ئەویش بەهۆی دواکەوتنی پارەدان بە کۆمپانیا نەوتییەکان و بیرۆکراتیەت.
لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی پێشووی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا بۆ کۆمپانیاکانی سەرکار لەکێڵگە نەوتییەکان فەرمانی پێکردن “دەستبەجێ” دەستبکەن بەجیاکردنەوە و پرۆسێسکردنی ئەو گازە هاوتایەی (Associated Gas) کە لەگەڵ نەوتی خاودا بەرهەمدەهێنرێت. زۆرێك لە کێڵگە بەرهەمهێنەرەکان گازی هاوتا دەسوتێنن ( بەسوتاندنی گاز ناسراوە) کە ئەم کارە زیانی ئابووری دەگەیەنێت بەهەرێم وێرانکردنی ژینگەی لێداکەوێتەوە.
ئەتروشی لەنامەکەیدا دەڵێت “سوتاندنی گاز لە کێڵگەکاندا بە تەواوەتی قەدەغەیە” بەپێی گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کە گرێبەستی هاوبەشیکردنە لەبەرهەم (PSA)، فەرمانی دا کە “بە زووترین کات قۆناغ بە قۆناغ کۆتایی پێبهێنرێت” و ماوەی ١٨ مانگی بۆ دانابوون کە کۆتایی بەسوتانی گاز بهێنن لە کێلگە نەوتییەکان.
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم و زۆرێك لە هاوبەشەکانی کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتیەکان (IOC) هەنگاویان ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە سووتانی غاز، بەڵام وادەی ١٨ مانگ کە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشستییەکانەوە دانراوە واقیعی نەبووە.