روونبین
كۆمپانیای نەوتی باكور كە یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە، ئەمڕۆ هەینی دووپاتی كردەوە كە كار بۆ نۆژەنكردنەوەی هێڵە نوێیەكانی هەناردەكردن بەردەوامە، وەك سیستمی هێڵی عێراقی-توركی.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی باكور، بوركان حەسەن عەبدوڵا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)ی راگەیاند: “كۆمپانیای نەوتی باكور كێڵگە نەوت و غازەكانی بۆ سێ پارێزگا درێژ دەبێتەوە، ئەوانیش كەركوك و سەڵاحەدین و”. نەینەوا، جگە لە وێستگەکانی پەمپکردن کە دەکەونە پارێزگای ئەنبار”.
هەروەها ووتی”ئەو کێڵگانەی بەهۆی کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە وێران کرابوون، دووبارە کاریان لەسەر کراوەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیان گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی پێشتر هەبوو”.
ئاماژهی بهوهشدا “غازی هاوتا Associated” gas” له كێڵگهكانی كهركوك له لایهن كۆمپانیای غازی باكورەوە وهبهرهێنانی تیادەکرێت و دابین دەكرێت”، جهختیشی كردهوه كه “دابهزینی نرخی نهوتی نێودهوڵهتی كاریگهری نهبووه سهر واقیعی كێڵگه نهوتیهكانمان، كه ئاستی بهرههمهێنانیان پاراستووه”. “
گەشبین بوو بەوەی، لە ڕۆژانی داهاتوودا، “توانای بەرهەمهێنان لە ڕێگەی هێڵی هەناردەی باکووری جەیهان بۆ تورکیا زیاد بکات دوای بەرزکردنەوەی بڕی زیاتری نەوتی بەسرە بۆ سیستەمی هێڵی ڕۆژئاوا”،
ئاماژهی بهوهشدا كه “كار له نۆژهنكردنهوهی هێڵه نوێیهكانی ههنارده دهكرێت، وهك سیستهمی هێڵی عێراقی-تورکیا ، هەوڵ دەدەن ئەو بەرهەمە زیادەیەی کە لە ئەنجامی پەرەپێدانی کێڵگەکاندا هاتوەتەئاراوە لەگەڵ نەوتی زیادەی بەسرە لەرێگەی هێڵی گواستنەوەی نەوتی عێراق تورکیا بیگوازنەوە بۆ بەندەری جیهان.
ئەو هێڵەی گواستنەوەی نەوت لە ساڵی 1977ەوە بنیاتنراوە و توانای گواستنەوەی بریتیبوە لە 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
- کۆمپانیای نەوتی باکوور لە ساڵی ١٩٢٩ لە ژێر ناوی کۆمپانیای نەوتی عێراق – سنوردار، دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ گۆڕدرا بۆ دامەزراوەی نەوتی باکوور، پاشان لە ساڵی ١٩٨٧ بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور.
- ڕووبەری جوگرافی کۆمپانیاکە درێژ دەبێتەوە بۆ (٤) پارێزگاکانی عێراق (کەرکوک، نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار).