بەرهەمی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بۆ چارەکی سێیەم و نۆ مانگی ساڵی ٢٠٢٠
لە تازەترین زانیاریدا کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی جالاکییەکانی ڕاگەیاند بۆ ٩ مانگی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان.
بیل هیگز بەڕێوەبەری جێ بەجێکار لە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ڕایگەیاند کەوا چالاکییەکانیان چارەک دوای چارەک لەمساڵدا لە زیادبوندایە ئاستی بەرهەممان لەگەڵ گۆڕانکاری بارودۆخە دەرەکییەکاندا هێشتا بەهێزە. وەهەروەها وتی لەکێڵگەی سەرتا زۆر نزیکین لە دەست کردن بە بەرهەم هێنانی نەوت وە بە سەقامگیربوونی بەرهەم لەم کێڵگەیە رێژەی ١٠% بەرهەمی ئێمە زیاد دەکات. زیاتر لەو بارەیەوە وتی، دوای هەڵسەنگاندنەکان پێ دەچێت یەکێک بێت لە کێڵگە گەورەکانی کوردستان. هەروەها وتی سیولەی تەواومان بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی سەرتە لە بەردەستە.
چالاکی دارایی
- بڕی ١٤٢$ ملیۆن وەرگیراوە وەکو داهاتی نەقد ٩لە مانگی ساڵی ٢٠٢٠
- جوڵەی کاشی ئازادی دەرەکی ٥ ملیۆن دۆلاربووە لەماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا، دوای ٣٠ ملیۆن دۆلار لە سەرمایەی خەرجی دەرەکی بۆ پێش بەرهەم خەرج کراوە ،کۆی ٧٦ ملیۆن دۆلار خەرجی سەرمایە بووە.
- بڕی ١٤٥ ملیۆن دۆلارمان لای حکومەتی هەرێمە لەم بڕە ١٢١ملیۆن دۆلار قەرزی بەرهەمی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ وە ٢٤ ملیۆن دۆلار بۆ پارەی ڕاگیراوە.
- بڕیارە بڕی ١٣،٦ ملیۆن وەکو قازانج دابەش بکرێت بەسەر خاوەن پشکەکاندا لە ٢٠٢٠/١١/١٣ دا بە بڕی ٥ سەنت بۆ هەر پشکێک.
ئەدای چالاکیەکان operating performance
تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی گەنێڵ لە ٩ مانگدا بریتی بووە لە ٣٢،١٤٠ بەرمیل نەوت لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٣٦,٢٥٠ بەرمیل بووە . واتە بڕی ١١٪ پشکی بەرهەمی گەنێڵ کەمی کردووە لەچاو ساڵی پێشوودا.
کێڵگەی تاوکی
- بەرهەم لە کێڵگەی تاوکی لە چارەکی سێهەمدا زیادی کردووە بۆ ١١٣،٧٠٠ بەڕێژەی ١٢% بەراورد بە چارەکی دووەم.
- کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لەکێڵگەی تاوکی خاوەنی ٢٥٪ پشکەکانە کە تەنها پشکی گەنێڵ بریتییە لە
٢٨،٤٣٠ بەرمیل لە کاتێکدا ساڵی ٢٠١٩ بریتی بووە لە ٣٠،٩٤٠ بەرهەمی تاوکی لەچارەکی دووەمدا بۆ نزیکەی ١٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە ، لە کاتێکدا بەرهەمی کێڵگەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دا بریتی بووە لە ١٢٣ هەزار و ٩٤٠ بەرمیل لە رۆژێکدا بەڵام تێکڕا بەرهەمی ٩ مانگی ٢٠٢٠ بریتی بووە لە ١١٣ هەزار و ٧٤٠ برمیل نەوت.
- لە کێڵگەی فیشخاپور کاری گلدانەوەی گاز وگواستنەوەی بۆ تاوکی و داخڵکردنەوەی لە ناوەڕاستی ساڵەوە دەستی پێکردووە، بەوهۆیەوە سوتاندنی گاز لە فیشخاپور کەم دەبێتەوە بۆ نیوە ( ٧کگم بۆ بەرمیلێک)،وە بەرهەمی تاوکیش بەم هۆیەوە زیاد دەکات. تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڕی ٢ ملیار پێ سێجا گاز داخڵی حەشارگە کراوە لە تاوگی، گەر وانەکرایە دەبوایە ئەو بڕە گازە بسوتێنرایە.
کێڵگەی تەقتەق
- بەرهەمی کێڵگەی تەق تەق لە ١١،٩٦٠ بەرمیلەوە دابەزیوە بۆ ٨،٥٨٠ بەرمیل نەوت واتە بڕی ٣،٣٨٠ بەرمی لە رۆژێکدا کەمی کردووە بەڕێژەی ٢٨%. کۆمپانیاکە هۆکارەکەی بۆ ڕاگرتنی چالاکی بیرهەڵەکەندن گەڕاندووەتەوە.
- هەروەها لەتەقتەق پشکی ٤٤٪ هەیە کە دەکاتە ٣،٧٨٠ بەرمیل لە کاتێکدا ساڵی ٢٠١٩ پشکی کۆمانیاکە ٥,٢٦٠ بەرمیل بووە..
گەنێڵ ئەنێرجی لەسێ کێڵگەی تر خاوەن پشکە و لە قۆناغی پێش دەستپێکردنی بەرهەمە ئەوانیش:
کێڵگەی سەرتە پشکی ٣٠٪ هەیە
- لەم کێڵگەیەدا چاوەڕێ دەکرێت لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا دەستبکرێت بە بەرهەمی بازرگانی. بڕیار بوو لە هاوینی ئەمساڵدا بەرهەمی بازرگانی دەست پێ بکات بەڵام پێدەچێت بەهۆی کەم کردنەوەی خەرجی لە ژێر کاریگەری نزمی نرخ بەهۆی کۆڤید ١٩ وە دواکەوتبێت.
- سەرەتا لە دوو بیری بەرهەم هێنان دەست دەکرێت بە بەرهەم و چاوەڕی دەکرێت لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢١ دا بەرهەم سەقامگیر ببێت.
- بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢١ دا سێ بیری خەمڵاندن لێبدرێت و چوەڕێ دەکرێت لە چارەکی سێی ٢٠٢١ دا لە کاری جەمڵاندنی ئەو سێ بیرە ببنەوە. بە خەرجی زیادەی ٤٠ ملیۆن دۆلار.
کێڵگەی قەرەداغ
- پشکی ٤٠٪ هەیە وگەنێڵ ئۆپەرەیتەرە . بڕیاری باری نائاسایی هەڵگیراوە وا لە گەنێڵ دەکات کە دەست بکاتەوە بە چآلاکییەکانی .
کێڵگەی بنە باوی
- خاوەنداری ١٠٠٪ پشکە کان دەکات و کۆمپانیای سەرکاریشە (ئۆپەرەیتەر).
- گەنێڵ چاوەڕیی ئەو پێشنیارە دەکات کە بلە مانی ئابدا بۆ ءکومەتی هەرێمی ناردووە، کە بەرەزامەندی پیشاندان لە لایەن هەرێمەوە گەنێڵ دەتوانێ دەست بکات بەهەنگاوی دواتر.
- پێشنیارەکەی گەنێڵ جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی بەشداری کڕیاری ئیقلیمی بۆ گازو نرخ و باشکردنی پێناسەی پرۆژەکە و لە ڕێگەی باشکردنی مید ستریم و داون ستریم .
- تاوکو وەڵامی هەرێم وەر دەگرین لەسەر پرۆژە پێشنیار کراوەکە دەست ناکەین بە وەبەرهێنان.
.