شرۆڤەکاران دەڵێن، ئەگەر ئۆپێک+ واز لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بهێنێت، ئەگەری هەیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا نەوت بۆ ٤٠ دۆلار دابەزێت.
خاڵە سەرەکییەکان
-
چاودێرانی بازاڕ دەڵێن ئەگەر ئۆپێک+ بڕیار بدات و پاشەکشە بکات لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستای نەوت، ئەوا لەبەردەم ئەگەری دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتدا دەبین .
-
دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ 40 دۆلار بە مانای سڕینەوەی نزیکەی 40%ی نرخی ئێستای نەوتی خاو دێت.
-
بەڵام پێدەچێت هاوپەیمانییەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا پاشەکشەی وردە وردە هەڵبژێرێت، نەک پاشەکشەی تەواو و دەستبەجێ، شرۆڤەکاران وادەڵێن.