روونبین
کۆمپانیایەک شۆڕشێک بەرپادەکات بەوەی تەنها لە ماوەی ٧٢ چرکەدا پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بارگاوی بکاتەوە؛ ماڵئاوا لە بەنزین.
لەماوەی ڕابردوودا لە کاتی ویستی کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بەکاربەرانی ئەم ئۆتۆمبێلە ڕووبەڕووی گەورەترین کێشە دەبوونەوە، کە بریتییە لە بارگاوی کردنەوەی پاتری ئۆتۆمبێلەکە، ئەمەش ئەو کێشەیەیە کە تووشی هەموو بەکارهێنەرانی ئەم ئۆتۆمبێلە دەبێتەوە، هەروەها لە کاتی بەراوردکردنی بارگاویکردنی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە بەراورد بەو ئۆتۆمبێلانەی کە سووتەمەنییان تێدایە( پڕکردنەوەی بە بەنزین یان دیزڵ و غاز)، بۆت دەردەکەوێت کە زۆر خێراترە لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان، بۆیە لەلایەن زۆرێکەوە قبوڵکراوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەنزین یان جۆرەکانی تری سووتەمەنی بەکاردەهێنن بکڕن چونکە نایانەوێت زۆر چاوەڕێی بارگاویکردنی بکەن، یان هەندێک خەڵک مەیلیان هەیە ئۆتۆمبێلێکی هایبرید بکڕن کە بەکارهێنانی هەردوو سووتەمەنی و کارەبایە ، بۆیە زۆرێک لە کۆمپانیا تەکنیکیەکان لەهەوڵی ئەوەدان ڕێگەیەکی نوێ دابهێنن بۆ ئەوەی شەحنکردنەوەی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی خێراتر بێت، بەجۆرێک سەرنجی بەکارهێنەران رابکێشن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکڕن تاوەکو ژینگە لە پیسبوون ڕزگار بکەن کە بە بەکارهێنانی ئۆتۆمۆبیلی ئاسایی هۆکارێکی سەرەکییە.
هەربۆیە کۆمپانیای مۆراندی Morand سویسری کە تایبەتە بە تەکنەلۆجیای بارگاوی کردنی (شەحنکردنەوە) پاتری، پەرەی بە پاترییەک داوە کە توانای بارگاویکردنەوەی هەیە لە 0% بۆ 80% ، خێراتر لەوەی ئۆتۆمبێلەکەت پڕبکەی لە سووتەمەنی(بەنزین و دیزڵ) ، بەو پێیەی ئەم پاترییە نوێیە بە تەواوی 100% بارگاوی دەبێتەوە تەنها لە ماوەی 72 چرکەدا( کەمتر لە ١ خولەک و نیو)، خێراییەکی لەوشێوە شۆڕشێکە پێشتر لەلایەن کەسەوە دانە هێنراوە.
بەپێی لێدوانەکانی کۆمپانیاکە ، بەهۆی تێکەڵکردنی پاتری نەریتی (تەقلیدی) و خەزنکەری زۆر بەهێزەوە سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی ئەمە، بەو پێیەی ئەم خەزنکەرانە توانایەکی بەرزی بەرگەگرتنیان هەیە لەگەڵ ڤۆڵتیەی کەمتر.
ئەم داهێنانە (خەزنکەرە) توانای هەڵگرتنی وزەی 10 بۆ 100 هێندە زیاتری هەیە لە خەزنکەرە ئاساییەکان، نەک تەنها دەتوانن وزە بە خێرایی وەربگرن، بەڵکو بە خێرایی وزە ئازاد دەکەن، بەڵام ڕەنگە هەندێک پێیانوابێت کە شەحنکردنەوەی خێرا کاریگەری لەسەر ژیانی span ی پاتریەکە هەیە ، لەم بابەتە وەک کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە ئەم پاترییە دەتوانرێت بە چەندین خولی شەحنکردنەوە زۆر زیاتر لە پاترییەکی ئاسایی بارگاوی بکرێتەوە بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر خولەکانی شەحنکردنەوە و توانای پاترییەکە هەبێت، مۆراند دەڵێت کە ئەم پاترییە توانای هەیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەک بمێنێتەوە کە لە ٥٠ هەزار خولی شەحنکردنەوە کەمتر نەبێت، وە کاتێک بەراورد دەکرێت بە پاترییەکانی ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان، پاتری نوێ زۆر باشتر دەبینرێت لە ژمارەی خولەکانی شەحنکردنەوە و توانای بارگاویکردنەوەی پاترییەکە لە پلەی گەرمی بەرزدا.