ڕوونبین
کۆمپانیای نەوت و گازی نەرویجی دی ئێن ئۆ DNO، ئەمڕۆ 11ی شوباتی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، پشکەکانیکۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لەناوچەی مۆڵەتی باشیک کڕیوەتەوە کە دەکاتە پشکی ٣٢ ٪ ی کێڵگەکە، بە مەش پشکەکانی بوو بە دوو هێندە و دەبێتە خاوەنی پشکی ٦٤ ٪ ی پشکەکان، چاوەڕیی ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم دەکات لەسەر گواستنەوەی پشکەکان. کۆمپانیاکە پلانی هەیە بەردەوام بێت لە بەرنامەی گەڕان و هەڵسەنگاندن لەو ناوچەی مۆڵەتەدا، لەگەڵ زوو دەستکردن بە بەرهەمهێنان لەو بیرانەی کە ئێستا لەبەردەستە لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ د.ا
پێشتر دی ئێن ئۆ لە ڕیگەی دامودەزگای بەرهەم هێنانی کاتییەوە توانیویەتی بەرهەمهێنان بسەلمێنێت، بڕی ١٥ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکات لە هەردوو بیری باشیک٢ کە API ی ٤٠ واتە نەوتێکی سوک هەروەها بیری زەرتک ١ کەAPI ٢٢ە.
دی ئێن ئۆ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دا ڕایگەیاند لە ناوچەی گەڕانی باشیک ٢ بەڕێژەی جیا نەوتی سوک و گازی ترشیان دۆزیوەتەوە، یەکێک لە بیرەکان بەشێوەیەکی سروشتی رۆژانە بڕی ٣٠٠٠ بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت و ئەوی تریان ١ هەزار بەرمیل، هەردوو بیرەکە جۆری نەوتەکەی سوکە.
ساڵی ٢٠٢٠ بیرێکی دی کەدەکەوێتە ١٥ کیلۆمەتری باشوری باشیک ٢ لە ناوچەی زەرتک، تەواو بوو کەوتە بەرهەم ، ئاستی بەرهەمی ڕۆژانەی ٢ هەزار بەرمیلە و جۆری نەوتەکەی مامناوەندە.
بەڕیوەبەری جێبەچیکاری کۆمپانیای DNO بیژەن رەحمانی ڕایگەیاند” دوای زیادکردنی پشکەکانمان لە ناوچەی مۆڵەتی باشیک دەتوانین خەرجییەکانمان لەم هەلە نوێیەدا زیادبکەین، بەتایبەت دوای سەقامگیری لەنرخی نەوت و وەرگرتنی شایستەکانمان لەهەناردەی نەوت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
ناوچەی مۆڵەتە کە 324 کیلۆمەتر دووجایە، دەکەوێتە 60 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای هەولێر و 20 کیلۆمەتر یش دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی موسڵ. مۆڵەتەکە دوو پێکهاتەی گەورەی تێدایە بەیشیکا و وزەرتک. دی ئۆ بۆ یەکەم جار ٣٢٪ پشکەکانی لەئێکسۆن مۆبیل کڕییەوە و ئیستاش ٣٢٪ ە کەی تر،هاوپشکەکانی دیش بریتین لە هەرێمی کوردستان ٢٠٪ و کۆمپانیای وزەی تورکی ١٦٪ی پشکەکانیان هەیە.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) خاوەنی ٧٥٪ ی پشکەکانەو ئاستی بەرهەمی ئەو کێڵگەیە لەساڵی ٢٠٢٠ دا بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە بریتی بووە لە ١١٠ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل نەوت.
شایانی باسە هێشتا ڕانەگەیەنراوە لەم ئەم کێڵگەیە بەرهەمی بازرگانی دەستی پێ کردووە.