ماوەیەکە پێگە کۆنەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کارا نییە، سەرەتا تەنها بەشی گرێبەستە ئیمزا کراوەکان نا کارا کرا بوو، بەڵآم ئێستا پێگە کۆنەکە بە تەواوەتی داخراوە و پێگەی نوێی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کارایە لەم ئەدرەسە : www.gov.krd/mnr
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو زانیاریانەی لە پێگە نوێکەدایە هەمان زانیارییە کۆنەکانی پێگە کۆنەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە. زانیاری نوێ یان نوێکراوەی (ئەپدەیت)تائێستا دانەنراوە، تەنانەت زانیارییەکان هەمان زانیارییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا دانراون. جگە لەوەی هێشتا بەشی گرێبەستە ئیمزاکراوەکان کارا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشی هەواڵ هیچ زانیارییەکی تیا نییە بگرە هەواڵەکانی وەزارەت لە کابینەی پێشوش دانەنراوەتەوە.
ئێمە لە ڕێکخراوی ڕونبین کارایی پێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە پێویست دەزانیین و پێمان وایە دەبێت زانیارییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام نوێ بکرێنەوە، لەوەش زیاتر دەبێت چالاکی کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە خۆ بگرێت . زۆر گرنگە گرێبەستە کۆن و نوێکان لە پێگەکە دابنرێت و بەردەست بێت لە گەڵ هەموارەکانیان دا.
هیوادارین چالاک کردنی پێگەکە لە پێگەی کابینەی نوێی حکومەت، هەنگاوێک بێت بەو ئاراستەیە و ببێتە پێگەیەک بۆ دەستخستنی زانیاری نوێ لە سەرچاوەی حکومەت و وەزارەتی سامان سروشتییەکانەوە. پێدانی زانیاری و بڵاوکردنەوەی دەبێتە هۆی زیاد بوونی متمانە لای هاوڵاتی و خزمەت بە و دروشمانە دەکات کە حکومەت لەم کابینەیەدا هەڵی گرتوون کە خۆی لە چاکسازی و شەفافییەتدا دەبینێتەوە.