ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت لە خشتەیەکدا وردەکاری ئاستی بەرهەم و پشکی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرکێڵگەیەکدا، لە گەڵ بڕی ئەو بڕە قەرزەی کە کۆمپانیاکانی نەوت لای هەرێم هەیانە بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونونی یەکەمی ٢٠١٩ وە کانونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٠ بڵاو دەکاتەوە.
ڕێکخراوی ڕونبین بەم شێوەیە ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردوەتەوە:
بەڕێوەبردنی سێکتەری نەوت لە هەرێم لەماوەی ڕابوردوودا زۆرترین ڕەخنەی ئاراستە کراوە. تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە زۆرترین گەندەڵی و بەهەدەردانی تیادا دەکرێت و بڕێکی زۆرلە داهاتی نەوت ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و ناڕوونی هەیە لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم سێکتەرە گرنگە کە شادەماری ئابوری هەرێم پێک دەهێنێت.
لە بەرانبەردا حکومەت و وەزارەت بەردەوامن لەسەر بڵاونەکردنەوەی زانیاریی و وەڵام نەدانەوەی ئەوپرسیارانەی کە ئێمە بەردەوام بەشێوەی فەرمی ئاراستەمان کردوون. شاردنەوەی زانیاری و بڵاونەکردنەوەی پێشێل کردنی مافی بەدەستهێنانی زانیارییە و لە ئەنجامدا پێشێل کردنی مافی مرۆڤیشە.
هەروەکو پێشتر رونبین ئاماژەی پێکردووە، ئەوە تەنها هاووڵاتی هەرێمە زانیاری لێ دەشاردرێتەوە ئەگینا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت و گواستنەوەی و وڵاتانی ناوچەکە و ناوەندە جیهانییەکان ئاگاداری ورد و درشتی پرۆسەکەن.
روونبین وە کو ئەرکی خۆی لەڕێگەی ڕاپۆرت و نوسینە وە، لە چەندین بۆنەدا بەڕاشکاوی ڕای لەسەر سەکتەری نەوت و گرفتەکان و ڕێگا چارەی خستووەتە ڕوو بۆ ڕای گشتی بڵاوکردووەتەوە.
لەم ڕاگەیاندنەدا دوای بەدواداچونی وورد، نوێترین ئاستی بەرهەمی کێڵگە بەکێڵگەی بەرهەمهێنی هەرێم و ڕێژەی قەرزی تەنها چوار مانگی کۆمپانیا نەوتییەکان ئاشکرادەکەین کە لە دووتوێی ڕاپۆرتە داراییەکان وسەرچاوەی متمانە پێکراوی ترەوە دەستمان کەوتووە. بە پێویستی دەزانین هاوڵاتیانی ئازیزی هەرێم و ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە.
ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت لە خشتەیەکدا وردەکاری ئاستی بەرهەم و پشکی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرکێڵگەیەکدا، لە گەڵ بڕی ئەو بڕە قەرزەی کە کۆمپانیاکانی نەوت لای هەرێم هەیانە بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونونی یەکەمی ٢٠١٩ وە کانونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٠ بڵاو دەکاتەوە.
هۆکاری قەرزەکان
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای مانگی ئازارەوە داهاتی وەدەستهاتوو لە فرۆشی نەوت زۆر کەمی کردووە . بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت بدات و بڕێک داهاتیشی بۆ بمێنێتەوە، هەرێم بەم شێوەیە پێشنیاری بۆ کۆمپانیاکانی نەوت کردووە کە لەهەریم چالاکن و ئەوانیش ڕەزامەند بوون لەسەری.
پێشنیارەکەی بەم شێوەیە:
- حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بەوەی شایستەی هەرمانگێکی کۆمپانیاکانی نەوت لە ١٥ ی مانگی دواتردا بدات.
- هەموو شایستەی کۆمپانیاکان بۆمانگەکانی (تشرینی دووەم، کانونی یەکەمی٢٠١٩وە کانونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٠) کە تائێستا نەدراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەلایەنی کەم بۆ ماوەی نۆ مانگ دوا دەخرێت بەبێ ئەوەی هیچ سودی بچێتە سەر.
- ئەگەر نرخی نەوت بەرزبویەوە و گەشتە (٥٠$) ئەو کات حکەمەتی هەرێم دەست دەکات بەدانەوەی ئەوشایستانەی کە دواخرابوون (واتە ئەو چوارمانگە). بەمانایەکی تر ئەوپارەیە قەرزە و لەئەستۆی حکومەتە تا دەیداتەوە.
بە پێێ ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکانی نەوت حکۆمەتی هەرێم شایستەی کۆمپانیاکانی لەمانگی ئازارە وە بە شێوەیەکی بەردەوام مانگانە داوە، بڕیارە شایستەی ئەو چوار مانگەش کە نەدراوە بە پێی ئەو خاڵانەی سەرەوە بدرێتەوە.
روونکردنەوەی خشتەی قەرز و بەرهەمی نەوت
بەپێی ئەو خشتەیەی روونبین ئامادەی کردووە، ئێستا لە هەرێم (٨) بلۆکی نەوتی لە بەرهەم هێناندان ئەوانیش بریتین لە: تاوکی ،تەقتەق، سەرسەنگ، ئەترووش،شێخان، هەولێر، خورمەڵە و گەرمیانن. هوموو ئەو کۆمپانیایانەی لەو کێڵگانەدا کار دەکەن ئاستی بەرهەمیان ڕاگەیاندووە جگە لە کۆمپانیایەکی ناوخۆ نەبێت بە ناوی کۆمپانیای کار کە لە گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم (خورمەڵە) کار دەکات. تائەم ساتە هیچ زانیارییەکی لەسەر ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە ڕانە گە یاندووە، تەنانەت جۆری گرێبەستی کۆمپانیای کار نازانرێت، لەکاتێکدا کۆمپانیای کار هاتووەتە سەر حازری لە کێڵگەیەکی ئامادەو بەرهەمهێندا دەست بەکاربووە.
سەبارەت بە ئاشکراکردنی بڕی ئەو قەرزانەی کۆمپانیا نەوتییەکان کە لای حکومەتی هەرێم بۆ ئەو چوار مانگەی هەرێم شایستەکانی دواخستوون و نەی داوە تەنها شایستەی کۆمپانیاکان لە بلۆکی (خورمەڵەو گەرمیان) ئاشکرا نەکراوە کە هەریەک لە کۆمپانیای کار و گازپرۆم کۆمپانیای سەرکارن تێیدا، لە گەرمیان گازپرۆم هاوپشکە لەگەڵ کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆسی کەنەدی.
لە خشتەکەدا بۆمان دەردەکەوێت کەوا بەرهەمی کیڵگەی خورمەڵە رۆژانە بە١٧٠ هەزاربەرمیل مەزەندە دەکرێت وە لە گەرمیان کومپانیای گازپرۆم دەڵێت بەرهاممان ٣٥ هەزار بەرمیل نەوت دەبێت. بەیەکەوە بەرهەمی ئەو دوو کێڵگەیە رۆژانە نزیکەی ٢٠٥ هەزار بەرمیل نەوتە.هەروەها پێنج کێڵگەکەی تر کە کۆمپانیاکان بڕی قەرزەکانیان ڕاگەیاندووە بەیەکەوە بەرهەمیان بریتییە لە ٢٤٨ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە ، کە دەکاتە ٥٥% ی بەرهەمی نەوتی هەرێم.
قەرزی ٥٥% ی هەرێم بۆ ئەو چوار مانگە و لەو پێنج کێڵگەدا ٧٠٩ ملیۆن دۆلارە. ئەگەر بە رێژەیی ئەژماری بکەین ئەوا شایستەی هەموو کۆمپانیاکان بۆ ئەو ماوەیەی کە نەدراوە و قەرزە لای هەرێم زیاتر لە ١ ملیار دۆلار دەکات. ئەوپارەیە بۆ فرۆشی نەوت دەگەڕێتەوە لە کاتێکدا بە پێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لەماوەی ڕابوردودا هەرێم بڵاوی کردووەتەوە شایستەی هەرێم لە فرۆشی نەوت لەو بڕە زیاترە کە دەدرێت بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت. هەروەها نرخی نەوت لەو ماوەیەدا بەرزبووە. لە سێ مانگیاندا لەسەرو ٦٠$ وە بووە لە مانگی شوباتدانرخی بەرمیلێک نەوت لە سەروو ٥٠ دۆلارەوە بووە.
لێرەدا دەبێت بپرسین ئەو پارەیەی نەدراوە بە کۆمپانیاکانی نەوت چی لی هاووەوە بۆ کۆێ ڕۆشتووە؟ ئەگەر ئێمە تەنها ١ ملیاردۆلار دابنێین بۆ شایستەی هەرێم ئەوا دەبێت بپرسین ئەو ٢ ملیار دۆلارە چی لێهاتووە؟ لە کاتێکدا دەزانین بارودۆخی موچەی فەرمانبەران و موچە خۆران چۆنە و هاووڵاتی ئەم هەرێمە لە چ بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبات.
خشتەی کێڵگە نەوتییە بەرهەم هێنەکانی هەرێم و ئاستی بەرهەم و ڕێژەی قەرزی چوار مانگی کۆمپانیاکان:
روونبیین: ڕێکخراوێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینەوە، ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندی دار دەکات.