بەهۆی پشت گوێ خستنی ناوچەکەیان وبڵاوبونەوەی بێکاری زۆر چەند ڕۆژێکە لەباشوری تونس خۆپیشاندانە و داوای هەلی کاردەکەن. وەزارەتی وزەی تونس رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سەدەها خۆپیشاندەر دوای ئەوەی چونە ناو کێڵگەی بەرهەم هێنانی نەوتەوە لە باشوری وڵات و وەکو ناڕەزایی قوفڵی هێڵی سەرەکی گواستنەوەی نەوتی خاویان گرتەوە کە نیوەی نەوتی ئەو وڵاتە دەگوێزێتەوە.
دوای ئەوەی خۆپیشاندەرەکان هێڵی هێزە سەربازیەکەیان تێ پەڕان و توانیان بچنە ناو کێڵگەی الکمور لە باشوری شاری تطاوين باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵات و قوفڵی گواستنەوەی نەوتەکەیان گرتەوە .
وەزارەتی وزەی ڕایگەیاند ئەو بڕە نەوتە لەکیسمان چووە بڕێکی زۆرە گواستنەوەی نەوتی ئەوکێڵگە نزیکەی ٥٥٪ ی بەرهەمی تونس پێکدەهێنێت ، گەڕاندنەوەی بەرهەم بۆ ئاستی ئاسایی و کردنەوەی قوفڵەکە کارێکی ئاڵۆزە، هەروەها وتی وتوێژمان دەست پێکردووە لەگەڵ خۆپیشاندەران دا.
ناوچەی تطاول یەکێکە لە ناوچە پشت گوێ خراوەکانی تونس و ڕێژەیەکی زۆر بێکاری تیایە لە گەڵ پەککەوتنی پرۆژەکانی ژێرخانی ئەو ناوچەیە. خۆپیشاندەران مانگرتن و خۆپیشاندانیان ڕێکخستووە داوا دەکەن لە حکومەت کە پابەندی بەڵێنەکانی ساڵی ٢٠١٧ بێت بە وەی وەبەرهێنان لەناوچەکەدا بکات لەپێناو بوژاندنەوەی ناوچەکە.
وڵاتی تونس یەکێکە لەوڵاتە بچوکەکانی بەرهەم هێنی نەوت ئاستی بەرهەمی لە نێوان ٣٨ هەزار بۆ ٤٠ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
هەریەک لە کۆمپانیای Eni ی ئیتالی و MOL ی نەمساوی و کۆمپانیای ئینگلۆ تونسی نەوت و گاز نەوت لە ناوچەی تطاوين مافی دەرهێنانی نەوتیان هەیە.