ئاراز بایز سورچی
لەدوای ئەوەی لەو ماوانەیی دوایدا نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر ڕووی لە دابەزین کرد، وایکرد ئەو وڵاتانەی کە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات پشتیان بە نەوت بەستووە، ببن بە زەرەرمەند و قوربانی هەرە سەرەکی ئەم باروودۆخە و بەتایبەتر وڵاتە بچوکەکان.
لەم نێوەندەدا هەرێمی کوردستانیش کەوتە ژێر چەتری ئەو دابەزینە زۆرە، وەک کیانێکی بچوک بەتەواوی پشتی بەداهاتی نەوتەوە بەستووە. نەوتی هەرێم کە لە نەوتی قورسی ئۆپیکە، بازارەکەی جێگیریەکی ئەوتۆی نیە بەهۆی دۆخە سیاسیە ناهەموارەکەیەوە، لەلایەک تورکیا سێ دۆلاری گواستنەوەی لێ وەردەگرێت وەک تاریفەی تێپەڕبوونی بەناو خاکیدا، لەلایەکی تریشەوە بەهۆی کوالێتی جۆری نەوتەکەوە نزیکەی حەوت دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت کە بێنچمارکێکی جیهانیە بۆ دیاری کردنی نرخی نەوت دەفرۆشێت،ئەمە جگە لە وەرگرتنی کۆمۆشن،كە نەوتە کە ڕاستەوخۆ بە كڕیار نافرۆشرێت بەڵکو لەڕیگەی دەڵاڵ (برۆکەر)دەفرۆشرێت كەلە دووبەی و ئەستەمبوڵ بنكەیان هەیە و ئەوان بە كریاری دەفرۆشن.
سەبارەت بە کۆمۆشن چەندین جارلەملاو لا باسی لێوەکراوەو قەناعەتیشم هەیە لەسەرەتاوە هەبوە ،بەڵام ئەگەر ورد بینەوە لە هەر پێنج ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت هیچ شتێکی وا نادۆزرێنەوە ، لانیکەم ئەگەر کۆمۆشن هەشبێت ئەوا لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆلەبەردەست نییە بۆ سەلماندنی.
نرخی نەوتی هەرێم
بە نموونە ئەگەر وای دابنێین کە نرخی نەوتی برێنت بیست دۆلار بێت، ئەوكات نەوتی ئۆپێك بە نزیكەی هەژدە دۆلارە، دۆلارێک لەڕێگەی کۆمشنەوە دەڕوات، سێ دۆلاریی تری بۆ ئەو شوێنەی کە نەوتەکەی لە ڕێوە هەناردەکرێت،کەواتە تا ئێستا دەمێنێتەوە چواردە دۆڵار، جگە لە سەدا چواردە بۆ پانزەی كرێی و خەرجی دەرهێنانێ كۆمپانیاكان، کەواتە بەنزیکەی دوانزە دۆلار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
پێش ڕێكەوتنەكەی ئەم دوایەیی ئۆپێك هەرێم ڕۆژانە ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد لە ڕێگەی بۆریەوە،کە دەتوانین بڵێین بەتێکرای ٤۹۰ هەزار بەرمیل، ئەگەر وادابنێین کە نرخی برێنت ٢٠ دۆلار بێت كەواتە داهاتی نەوتی هەناردەكراو لە هەرێم نزیكەی ۱۹۰ ملیۆن دۆلاری مانگانە بووە.
بەو پێیەی کە هەرێمی کوردستانیش کە تا ئێستا بەشێکە لەعێراق و ئەندام لە ڕێخراوی ئۆپیک دەبێت پابەند بێت بە کەمکردنەوەی ڕیژەی لە سەدا بیست و دووی بەرهەمهێنان بەو واتایەی کەدەکاتە نزیکەی ۱۰٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بەوەش داهاتی نەوتی هەرێم كەم دەكات بۆ نزیكەی ١٤٠ ملیۆن دۆلار دەبێت.
حکومەتی هەرێمی كوردستانیش وەک دیارە بۆ موچەی هەر مانگێکی فەرمانبەران پێویستی بە زیاتر ٦٦۰ ملیۆن دۆلارە، لە كاتێكدا بەهەردوو داهاتی ناوخۆ و نەوتەوە ناتوانێت نیوەی ئەو بڕە پڕبکاتەوە.
لەگەڵ ئەمەشدا هەرچەندە حکومەتی هەرێم سوورە لەسەر بەردەوامی دان بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بە بەبێ هیچ پاشەکەوتێک،بەڵام بەدڵنیاییەوە دەیڵێم کە ڕێگری و ئاستەنگەکانی پێشی بەربەست دەبن لەوەی بتوانێت لەکاتی خۆیدا موچەبدات.
ئاماژەکان بۆ ئایندە
سەرەڕای ئەمەش لە ئێستادا بەگەشبینیەوە دەڕوانمە بازاری وزە. گەشبینم لەوە وە سەرچاوەی گرتووە ،لە دوایی ئەوەی جەنگی نرخی نەوت نێوان سعودیەو رۆسیا کۆتایی هاتووە ،جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتننانەی سەرتای ئەم ماناگە ی ڵاتانی ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس، زیاتر لە دە ملیۆن بەرمیل نەوت کەم دەکەنەوە لە ڕۆژیکدا بەو واتایەی خستنە ڕوو کەم دەکات.بێگومان ئەم لافاوەی بەر بازاری نەوت کەووتووە کاتی دەوێت تا بازار هەڵیمژێت، بە بوژانەوەی ئابووری جیهان، ئاسایی بوونەوەی دۆخی ژیان لەجیهان بەهۆی کەمبونەوەی مەترسی کۆڕۆنا،جارێکی تر ئابوری جیهان بەرەو گەشانەوە دەڕوات و کارگەوە شوێنەگشتی و هۆکانی گواستنەوە دەکەونەوە کار
بەشێوەیەکی گشتی پێشبینی ئەکەم نرخەکانی نەوت ئەگەر لەسەرووی ئاستەکانی ۱۳٫۳۰ دۆلار بمێننەوە ئەوا خاڵێکی زۆر زۆر پاڵپشت دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخ بۆسەرووی ۲٥ دۆڵار،وە لەئەگەری هاتنی هەر پێشهاتێکی خوازراو، پیشبینی دەکەم ئەم ئاستانە دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەو بکات.