ئامادەکردنی : یادگار سدیق گەڵاڵی
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای مانگی ئازارەوە داهاتی وەدەستهاتوو لە فرۆشی نەوت زۆر کەمی کردووە . بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت بدات و بڕێک داهاتیشی بۆ بمێنێتەوە، هەرێم بەم شێوەیە پێشنیاری بۆ کۆمپانیاکانی نەوت کردووە کە لەهەریم چالاکن و ئەوانیش ڕەزامەندبوون لەسەری. پێشنیارەکە بەم شێوە یە :
– حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بەوەی شایستەی هەرمانگێکی کۆمپانیاکانی نەوت لە ١٥ ی مانگی دواتردا بدات.
– هەموو شایستەی کۆمپانیاکان بۆمانگەکانی ( تشرینی دووەم، کانونی یەکەم، کانونی دووەم و شوبات) کە تائێستا نەدراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەلانی کەم بۆ ماوەی نۆ مانگ دوا دەخرێت بەبێ ئەوەی هیچ سودی بچێتە سەر .
– ئەگەر نرخی نەوت بەرزبویەوە و گەشتە ٥٠$ ئەو کات حکەمەتی هەرێم دەست دەکات بەدانەوەی ئەوشایستانەی کە دواخرابوون (واتە ئەو چوارمانگە). بەمانیەکی تر ئەوپارەیە قەرزە لە گەردنی چکومەتە تا دەیداتەوە.
بە پێێ ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکانی نەوت حکۆمەتی هەرێم شایستەی کۆمپانیاکانی بۆ مانگی سێ داوە و بڕیارە لەمەودوا بەپێی ئەوخاڵانەی سەرەوە شایستەکان بدات.
رازیبوونی کۆمپانیاکان بەم بڕیارە هاوکارییەکی باشە بۆ هەرێم بەتایبەت کە دواخستنەکە سوی ناچێتە سەر، لەلایەکی تریشەوە کۆمپانیاکانی نەوت لانیکەم لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەرچاوڕونیان دراوەتێ وە ئێستا تا ڕادەیەکی باش لایان ڕونە لەم کاتی کێشەی نرخی نەوت و قەیرانی ئابوریەدا حکومەت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
بۆچی هەرێم پەنای بۆ ئەم هەنگاوە برد؟
بەپێی لێکدانەوەی ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوتدا، هۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم ئەم ڕیکەوتنەی کردووە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی زۆری نرخی نەوت کە کاریگەری راستەوەخۆی لەسەر داهاتی هەرێم کردووە، ئەم هەنگاوە لەم کاتەدا ئەرێنییە چونکە بەپێی ئەوداتایانەی لای ڕونبینە بڕی ٦٠% بۆ ٦٢% دهاتی کۆمپانیاکان کەمی کردووە بەهەمان ڕێژەش حکومەت داهاتی بە بەراورد بەمانگی ١٠ی ٢٠١٩ لەمانگی ئازاردا کەم کردووە .
ئەگەر هەرێم بەپێی شایستەی ئاسایی کۆمپانیاکان مامەڵەی بکردایە زۆر زەحمەت دەبوو بۆی بیتوانیایە شایستەکان بدات، بۆ نموونە ئەگەر شایستەی مانگی ١١ی ٢٠١٩ وەکو مانگی ١٠ ی هەمان ساڵ ئەژمار بکەین ئەوکات ئەبوایە تەنها لە کێڵگەی تاوکی هەرێم بڕی ٩١$ ملیۆن و ٥١٥ هەزار دۆلاری بدایە بە کۆمپانیاکانی گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ لە کاتێکدا شایستەی مانگی ئازار بەهۆی نرخی نەوتەوە دابەزیوە بۆ ٣٤$ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلارە کە بڕی ٦٢% کەمی کردووە وە بەهەمان شێوە بۆ کۆمپانیاکانی تریش .کەواتە لەم بارودۆخەداهاوکارە بۆ هەرێم.
بەرواری ٢٠٢٠/٤/١٧ لە کێڵگەی شێخان کە هەریەک لە کۆمپانیاکانی گۆلف کیستۆن و ئێم ئۆ ئێڵ کاری تیادەکەن و شایستەی مانگی ئازاریان وەرگرت کەبڕی ٥.٩$ ملیۆن دۆلارە، بەهامانشێوە کۆمپانیای شاماران وطاقە کە لە کێڵگەی ئەتروش کاردەکەن شایستاکانیان وەرگرت و دابەزیوە بۆ ٩.٦$ ملیۆن دۆلار و کێڵگەی تەقتەقیش گەنێڵ و هاوپشکەکەی بڕی ٤.٦$ یان وەررگرتووە . بەپێی ئەم بڕیارەی حکومەت بێت ١٥ی مانگی ئایندە شایستەی مانگی نیسان وەردەگیرێت . کۆمپانیای شامارانیش ٢٠٢٠/٤/١٧رایگەیاند بەردەوام لەوتوێژدەبین لەگەڵ حکومەت وە هەرگۆڕانکارییەک ببێت ڕایدەگەیەنین . وەکو ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت لێرەدا بە مافی خۆمان و بە گرنگی دەبینین کە بپرسین ئەونەوتەی لە ماوەی ئەو چوارمانگەدا فرۆشراوە بایی چەندە ؟ لە کاتێکدا دەزانین نرخی نەوتی هەرێم بەرزبووە و لەسەروو ٥٠$ بووە ، داهاتەکەی بۆ کوێ چووە؟ ئەگەر نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت ئەی کەی دەگەڕێتەوە؟ وە شایستەی ئەو چوارمانگەی کۆمپانیاکان چەندە؟ راستە کاتی دانەوەی بە شیوەی مانگانە دەدرێتەوە بەڵام هاوڵاتی مافی خۆیەتی بزانێت بڕی داهاتی نەوت چەند بووە و لەو بڕە چەندی بۆ کۆمپانیاکانە؟( ئەم پرسیارانە بۆ مانگەکانی پێشو وە دواتریشە) وەڵامی ئەم پرسیارانە هەنگاوێک دەمانبات بە ئاراستەی خزمەت کردن بەشەفافییەت لە هەرێم.
سود وەرگیراوە لە : ڕاپۆرتی هەریەک لە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی، شاماران وە گۆڵف کیستۆن