ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند لە هەوڵێکیدا بۆ پاراستنی پشکەکانی لەبازاڕی نەوتدا کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بژاردەیەک دەخاتە بەردەم پاڵاوگەکانی نەوتی ئاسیاو ئەوروپا، کە دەتوانن پارەی نەوتی بارکراو بۆیان دوابخەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ . پێشتریش کۆمپانیای ئارامکۆ جارێکی تر داشکاندنی لە نرخی نەوتی SOP مانگی ئایار کرد بۆ کڕیارەکانی.
بەهۆی نەمانی هاتوچۆ لە وڵاتە پیشە سازیە گەورەکان و بەکاربەرە سەرەکیەکانی جیهان خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بێ وێنە دابەزیوە . ئەم هەنگاوانەی ئارامکۆ بۆ هێشتنەوەی کڕیارەکانیان و ڕاکێشانی سەرنجیان بۆ ئەوەی لەم کاتی کەمی خواست دا پشکی لەبازاڕ لەدەست نەدات.
دوای ئەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس و دەرەوەی ئەو هاوپەیمانیەش هەفتەی پێشو ڕایان گەیاند ئاستی بەرهەمیان بۆ زیاتر لە ١٥٪ بەرهەمی جیهان کەم دەکەنەوە وەپاشتر سعودیە ڕای گەیاند کە ئامادەیە لەو بڕەی بۆی دانراوە زیاتر بەرهەم کەم کاتەوە. لەلایەکی ترەوە فشارەکان لە ویلایەتی تەکساس لەسەر حکومەتە تاوەکو بەرهەم کەمبکاتەوە چونکە تائێستا بەیاسا کۆمپانیاکان ناتوانن بەرهەم کەمبکەنەوە هەر هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ئیحتکار ئەژمار دەکرێت، بۆیە داوادەکەن حکومەت دەستکاری یاساکە بکات لەپێناو پاراستنی سەدان هەزار هەلی کار و مایە پوچ نەبونی چەندین کۆمپانیای بواری نەوت.
ئەم هەوڵانە تائێستا هاوکارنەبوە لە ڕێگریکردن لە دابەزینی نرخی نەوت. نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٤/١٥ نەوتی خاوی تەکساس بە ١٩.٢$ دۆلار و برێنت بە ٢٨$ مامەڵەیان پێوەکراوە. زۆربەی ئەمبارەکانی جیهان لەپڕبوندان و گەر وابڕوات پێش کۆتایی ساڵ شوێنێک بۆ ئەمبارکردنی نەوت نامێنێتەوە.